پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیر کرد کە یەکێکیان ئۆتۆمبێلی باوکی دزی بوو و پاشان فرۆشتبووی.
ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند" لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێلی سه‌ر به‌به‌شی نه‌هێشتنی تاوان به‌هاوكاری نوسینگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكی دزراودا".
لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە" دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە به‌بیانوی چاككردنه‌وه‌ی ئوتۆمبێله‌كه‌ی، كوڕه‌كه‌ی ئوتۆمبێله‌كه‌ی دزیوه و دواتر فرۆشتویه‌تیه‌وه، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری داوەری لێكۆڵینەوە، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێل به‌هاوكاری نوسینگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دوو تۆمه‌تبار دهستگیرانو دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەكەدا''.
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو" ئێستا تۆمەتباران ( س، ع، أ) له‌دایكبووی ١٩٨٣و (ڕ، هـ، أ) له‌دایكبووی ١٩٩٣بەبڕیاری دادوەرو بەپێ ماددەی ٤٤٦لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".