کەشناسی: پروشە بەفر‌و باران بەردەوامدەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات لە ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا پروشە بەفر و بارانبارین لە هەندێک ناوچە بەردەوام بێت، هەرچەندە شەپۆلی سەرمای چەند رۆژی رابردوو کۆتایی هاتووە.

کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ دوو شەممە:

کەش، ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوویەکانی رۆژهەلاتی هەرێم لەگەل کەمێک نمە باران و پروشکە بەفری پچرپچر بۆ ماوەیەکی کەم لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ، هەروەها دروست بوونی تەم لەناوچەکانی ناوەراست و رۆژئاوای هەرێم لەکاتەکانی بەیانی پاشان کاریگەری لاواز دەبێت لەگەل بە
پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە ٢-١ پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی.
مەودای بینین، لە نێوان ٧-٨ کم دەبێت، لەکات و شوێنی تەم کەمتر دەبێت لە ٢ کم 

سبەی سێ شەممە:

کەش، ئاسمان بەگشتی نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەناوچە شاخاوویە سنووریەکانی باکوور ئەگەری کەمێک نمە باران وپروشکە بەفر هەیە. 
مەودای بینین، لە نێوان ٧-٩ کم دەبێت لەناوچە شاخاوویەکانی باکووری هەرێم لە نێوان ٦-٤ کم . 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: ١٣پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١١ پلەی سیلیزی
دهۆک:١٠ پلەی سیلیزی
کەرکووک:١٤ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ١٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١١ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ١٧ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:  ٤پلەی سیلیزی
سۆران:١٠ پلەی سیلیزی



AM:10:46:15/01/2024