ئەمریکا بە توندی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆسەر هەولێر ئیدانە دەکات

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە توندی ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسالامی ئێرانی کرد بۆسەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کە بەهۆیەوە (١٠) هاوڵاتی مەدەنی بوونە قوربنانی. 

ماسیۆ میلەر وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە" واشنتن بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەولێر دەکات و سەرەخۆشیش ئاڕاستەى خێزانى قوربانیانییەکان دەکەین". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا دژی ئەو هێرشە مووشەکییەیە کە لەلایەن ئێرانەوە دەکرێت و ئاسایشى عێراق دەخاتە مەترسییەوە.

جەختیشىکردەوە، کە ئەمریکا پشتیوانى هەوڵەکانى حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان دەکەن بۆ بەدیهێنانى خواستى گەل.

درەنگانی شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە، سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەک ناوچە مەدەنییەکانی شاری هەولێری کردە ئامانج و بەو هۆیەوە (١٠) هاوڵاتی مەدەنی شەهید و برینداربوون.


AM:08:25:16/01/2024