قاسم ئەعرەجی زانیاری لەبارەی لێکۆڵینەوە لە بۆردومانەکەی هەولێر ئاشکرا دەکات

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق رایگەیاند، "بە گوێرەی ئەنجامە سەرەتاییەکانی ئەو لێکۆڵینەوانەی ئەنجامدراون، بۆردومانەکان ماڵی هاوڵاتیانی سیڤیلی بە ئامانج گرتوە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامیان هەیە".

ئەمرۆ سێ شەممە ١٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و سەرۆکی لیژنەی لێکۆلێنەوەکانی بۆردومانەکەی سەر شاری هەولێر بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند،" لیژنەی لێکۆڵینەوەکان بەردەوام لە کاروبارەکانیان بە ئامانجی گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی لەبارەی بۆردومانەکەی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر، بە گوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی ئەو دۆسیەیە، ئەو ماڵانەی بە ئامانج گیراون ماڵی هاوڵاتی سیڤیلن".

ئەمڕۆ سێشەممە قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بە نوێنەرانەی شاندێکی ئەمنی باڵا سەردانی هەولێری کرد، بۆ وەستانەوە بە روی ئەو بۆردومانەی لە شەوی رابردو کرایە سەر هەولێر.

ئەوەش لە کاتێکدایە، شەوی ڕابردوو سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەک ناوچە مەدەنییەکانی شاری هەولێری کردە ئامانج و بەو هۆیەوە (١٠) هاوڵاتی مەدەنی بوونە قوربانی. 


PM:03:32:16/01/2024