کەشناسێک: لە کۆتایی مانگەوە بەفر لە سەنتەری شارەکان دەبارێت

شارەزایەکی کەشناسی ئاماژە بەوەدەکات کە لە ٢٣ی مانگەوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و لە کۆتایی مانگەوە بەفر لە سەنتەری شارەکانی هەرێم ببارێت.

شارەزای کەشناسی ئاراس جەبار رایگەیاند" بەگوێرەی ئەو گۆڕانکاریانەی بۆ داھاتوو پێشبینی دەکرێت ئەگەر ھەیە لە ٢٣ی مانگەوە بارانبارین دەستپێبکاتەوە بەشێوەی مامناوەند و لاواز لەگەڵ ئەوەشدا لەدوای ٢٣ی مانگەوە پێشبینی ئەکرێت سیستەمێکی بەھێزی بەرزە پاڵەپەستۆی ھەوا بەسەر وڵاتانی رۆژئاوای ئەوروپا دروستببێت و پاشان بۆ باکور و باکوری رۆژئاوای کیشوەرەکە فراوان ببێت و بۆ ماوەیەکی زۆر جێگیر و جڵەوگیر ببێت کە ئەمەش لەبەرامبەردا کاریگەری ئەو بەرزەپاڵەپەستۆیانەی بەگشتی لەسەر ناوچەکانی رۆژھەلاتی ناوەراست ھەیە لاواز دەکات و نزمەپاڵەپەستۆی ناوچەی جەمسەری باکور کەھەڵگری ھەوای ساردن لەرێگای خۆرھەڵاتی ئەوروپاوە زیاتر دەرفەتی ھاتنە خوارەوەیان ئەبێت بەڕاورد بە ماوەکانی پێشتر کە ئەمەش ئەنجامەکەی دڵخۆشکەرە ".

ئاراس جەبار راشیگەیاند" لە ٢٦ی مانگەوە بۆ سەرەتای مانگی داھاتوو ( شوبات ) ھەریەکە لەناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و باکوری سعودیە و وڵاتانی شام و تورکیا و ئێران دەکەونە ژێر کاریگەری سیستەمێکی قوڵی پەستان نزمەوە بەبارانی زۆر و باش بۆ ماوەیەکی درێژ خایان بەردەوامی ئەبێت ھەر لەو ماوەیەدا بەھۆی زیاتربوونی کاریگەری بارستە ھەوا ساردەکان بەفر بارین سەرجەم ناوچە شاخاویەکانی ھەرێمی کوردستان ئەگرێتەوە ئەگەریش ھەیە لەکۆتای مانگ و سەرەتای مانگی ئایندە بەھۆی بەردەوامی ھاتنی بارستە ھەوای سارد و نزمبوونەوەی زیاتری پلەی گەرمی بەفر لەسەنتەری شارەکاندا ببارێت". 




PM:10:02:16/01/2024