وەزیری دارایی: هەموو هەوڵەکانمان بە ئاڕاستەی چارەسەری کێشەکانە لە گەڵ عێراقدا

وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند" هەموو هەوڵەكانمان بۆ چارەسەری كێشەكان لەگەڵ حكومەتی ناوەندی خستووەتەگەڕو ئامانجمانە بە یەك سیستەمی ژمێریاری كارەكانمان ئەنجام بدەین".

نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی مانگ، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی ئابوری پێشوازی لە ( هیپم الحسنی) ڕاوێژکاری ئابوری سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی تیمی ڕێکخستنی بەڕێوەبردنی دارایی لە عێراق کرد و ڕایگەیاند" هەموو هەوڵەکان بەئاڕاستەی چارەسەری کێشەکانە لەگەڵ حکومەتی ناوەندی".
 
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە" لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەسەر ئەو پەرەسەندنانە کرا کەلەئەنجامی سەردانە بەردەوامەکانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد لە ڕۆژی ( ٢٠٢٣/١١/٢٧ ) و سەردانی شاندی هەرێم لەڕۆژی ( ٢٠٢٣/١٢/١٠ ) بۆ چارەسەری کێشەی دەروازە سنوریەکان و یەکخستنی سیاسەتی گومرگی و دواین سەردانیش لە (٢٠٢٤/١/٦ ) بۆ بەغداد ئەنجامدرا، کەئامانج لێی چارەسەری پرسی مووچەو لابردنی ئەو ئاستەنگانەی لەبەردەمیدان لە ڕێی هەمواری یاسای بودجەوە هاتۆتە ئاراوە".

لەتەوەرێکی تری دیدارەکەدا، باس لە هەنگاوەکانی تیمی هاوبەشی هەردوولا کرا بەئ اڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە هونەری و تەکنیکیەکان لە نێوان وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان".

ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند"  محەمەد شیاع سودانی جدییە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەندی بەتایبەت کێشە دارایی و ئابورییەکان، وتیشی هەماهەنگی باش لەنێوان تیمە هاوبەشەکان و فەرمانگەکانی هەردولا هەیە بۆ یەکخستن و ڕێکخستنەوەی سیستەمی ژمێریاری و تەرازوی پێداچونەوەی مانگانە".

لای خۆشییەوە ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری ەتی" هەموو هەوڵەکانیان بۆ چارەسەری کێشەکان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی خستۆتە گەڕو وەک یەک تیم لەگەڵ لیژنە هاوبەشەکانی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان کاریان کردووە تا هەردولا بتوانن بەیەک سیستەمی ژمێریاری کارەکانیان ئەنجام بدەن".




AM:12:03:17/01/2024