بلینکن: هەرێم و ئەمریکا هاوبەشێکى نزیکن

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت" هەرێمی کوردستان و واشنتن هاوبەشێکی نزیکن و هێرشەکانی سەر هەولێر ئیدانە دەکەین". 

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) ڕایگەیاند" لە دوای هێرشەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر هەولێری پایتەختی هەرێم، لە داڤۆس لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم قسەم کردووە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا و هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی نزیکن و واشنتن بێ دوو دڵی ئیدانەی هێرشەکانی ئێران دەکات.

شەوی ١٥ی ئەم مانگە ژمارەیەک هێرشی مووشەکی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کرایە سەر هەولێر و دوای رووداوەکەش کاردانەوەى ناوخۆی و جیهانی بە دوای خۆیدا هێنا و زۆرینەى وڵاتان ئیدانەی هێرشەکانی ئێرانیان کرد.


AM:08:45:17/01/2024