سەرۆکی فەرەنسا لەبارەی بەردەوامی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە هۆشداری دەدات و دەڵێت" پێویسته جارێكی دیكه پهنا ببرێتهوهبهر ئاگربهست".
ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا، لە پەیامێکدا ڕایگەیاندووە" ئەمە دەڵێم، چونکە لە بەرژەوەندی ئەمنی ئیسرائیلدایە، لە کاتێکدا بەردەوامبوون لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکان بەو شێوەیەی کە دەستپێدەکەن ئێستا مەترسی لە درێژخایەندا پێکدەهێنێت، بەهۆی ئەو کاریگەرییەی لەسەر ئاسایشی ئیسرائیل خۆی بە تەواوی هەیە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەردەوام دەبن لە دەستپێشخەرییە دیپلۆماسییەکان و بڕیار و گفتوگۆکان بۆ ئەوەی جارێكی دیكه پهنا ببرێتهوهبهر ئاگربهست، فەڕەنساش بەردەوام دەبێت لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لە هەوڵێکدا بۆ گەیشتن بەو ئاگربەستە بەشێوەیەکی کۆنکرێتی.