وادەی سەرما و بەفرێکی زۆر ڕاگەیاندرا

 شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند "بەرەو دەستپێکی بەفر و سەرمای زستان دەڕۆین و لە کۆتای ئەم مانگەی بەفر سەنتەری شاری سلێمانی و ھەڵەبجە بەگشتی دەگرێتەوە".

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند" لەدواین نوێبوونەوەی مۆدێلی GFS بۆ بەفر بارین لەکۆتای ئەم مانگە ئەگەرەکان بەھێزن کە بەفر لە سەنتەری شاری سلێمانی و ھەڵەبجە بەگشتی ببارێت، دابەزینی بەفر تا بەرزی ٧٠٠-٨٠٠م بەرزی لەئاستی ڕووی دەریاوە لەناوچەکەدا دەگرێتەوە، ئەو شوێنانەی بەفر دەیگرێتەوە جگە لە هەرێمی کوردستان بەرزایەکانی پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق و بەرزایەکانی باکوری سعودیە ئەگەری بەفر بارینیان ئەبێت".

ئەو پسپۆرەی بواری کەشناس دەڵێت " لە راپۆرتی ڕابردوودا پێشبینیەکم بڵاوکردەوە باسیشمان لەوەکرد ئەم سیستەمە نزیکە لەجێگیربوون تا کاتی نزیکبوونەوەش گۆڕانکاری بەسەر وردەکاری دۆخەکەدا بەردەوادەەبێت کە ئەمانە بۆ کاتی نزیکترو ڕوونبوونەوەی زانیاری وردی لەسەر بڵاودەکەمەوە" .



PM:05:21:17/01/2024