بنزیمە بەرەو یانەیەکی گەورە هەنگاو دەنێت

 پێدەچێت وێستگەی "داهاتوو”ی هێرشبەری گەورەی فەرەنسی کەریم بنزیمە، لەگەڵ  یانەی ئیتیحادی سعودی، تا دوا کاتژمێرەکانی داخستنی زستانی ئێستای مێرکاتۆ بەردەوام بێت.

 بنزیمە تەمەنی 36 ساڵ لە هاوینی 2023 پەیوەندی بە یانەی ئیتیحادەوە کردووە و لە یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانیەوە هاتووە.  بەڵام زۆرێک لە ڕاپۆرتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە لەناو یانەکەی هاوکاری نەکراوە، بەتایبەتی دوای تێکچوونی ئەنجامەکانی و خواستی ڕۆیشتنی.

 لەم چوارچێوەیەدا، سێباستیان فرێی، گۆڵپارێزی پێشووی یانەی ئینتەرمی ئیتاڵی، زانیارییەکی گەورەی ئاشکرا کرد سەبارەت بە شوێنی "ئەگەری” هێرشبەرە فەرەنسییەکە ئەگەر ئیتحادی بەجێبهێڵێت.

  فرای لە لێدوانەکانیدا بۆ کەناڵی "TV Play" لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "Twitch"ەوە ئاشکرایکردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، گوێی لە هەندێک گفتوگۆ بووە لە ناو ئینتەرمیلانەوە، سەبارەت بە ئەگەری گرێبەستکردن لەگەڵ بنزیمە، لە زستانی ئێستای مێرکاتۆ.

 گۆڵپارێزی پێشووی یانە ئیتاڵییەکە ڕایگەیاند، یانەکە بە شێوەیەکی شەڕانگێزانە دەچێتە ناو گرێبەستەکەی کەریم بنزیمە؛  ئەگەر بتوانێت ڕزگاری بێت لە ئەلێکسیس سانچێزی باڵە شیلییەکەی پێش ئەوەی بە فەرمی دەرگای گواستنەوەی زستانە دابخرێت.

 سێباستیان فرێی دانی بەوەدانا کە گرێبەستەکە لەڕووی داراییەوە قورسە.  بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە بەرپرسانی ئینتەرمیلان پێیان وایە کە ئەمە دەکرێت، سەرەڕای ئەمەش، و مەحاڵ نییە.


PM:11:27:17/01/2024