ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆرانکاری بەسەردا هات.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەرز بووە و گەیشتە ٧٨ دۆلارو٦٤ سەنتە بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٨ دۆلار و٤٥ سەنت بوو.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی گەیشتە ٧٣ دۆلار و ٤٣ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٣ دۆلار و ٩٥ سەنت بوو.
گۆڕانکاری نرخی نەوت پەیوەندی بە چالاکبوونەوەی باری ئابوری ئەمریکا و خواستی ئەو وڵاتەیە لەسەر نەوت، هەرچەندە بەراورد بە مانگی رابردوو کە یەک بەرمیل برێنت لە سەروو ٨٠ دۆلار بوو.