دادگای فیدراڵی بڕیارێکی لە بەرژەوەندی ژنان دەرکرد

لە کۆبوونەوەی دوێنێی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەبارەی کارتی زانیاری بڕیارێک دەرکرد کە بڕیارەکەی لەبەرژەوەندی ژنانە.

دادگای فیدراڵی عێراق دوێنێ یەکشەممە کۆبووەوە لە کۆبوونەوەکەدا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا کە چیتر كارتی زانیاری لە فەرمانگە فەرمییەکاندا داوا ناکرێت و تەنها كار بە كارتی نیشتمانی دەکرێت، بڕیارەکەش لە دوێنێوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. 

لە ماوەکانی ڕابردوودا لە فەرمانگەكان لە پاڵ كارتی نیشتمانی كارتی زانیاری داواكارییەكی سەرەكی راییكردنی مامەڵەكان بوو، ئەمەش بۆ ئەو ژنانەی کە لە هاوسەرەکانیان جیابونەتەوە و کارتی زانیارییان بە ناوی خۆیان دەرهێناوە بۆتە کێشە و ئاستەنگ لە کاتی هەر مامەڵەیەکدا.


AM:10:21:22/01/2024