وێنە.. نوێترین دەرکەوتنی کیژان ئیبراهیم

گۆرانیبێژی ناسراوی دیاری کورد کیژان ئیبراهیم خەیات نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە. 

کیژان نوێترین وێنەکانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە کە بووەتە جێی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و فانەکانی سەرسامی خۆیان بە جوانییەکەی دەردەبڕن. 

كیژان ئیبراهیم  کچی هونەرمەندی گەورە ئیبراهیم خەیاتە، ده‌رچووی كۆلێژی هونه‌ری زانكۆی سلێمانییه‌، دوو برای وەک گۆرانیبێژ و پێشکەشکار کاردەکەن و ژیانی خوشکیشی لە بواری نواندندا کار دەکات و ماوەی چەند ساڵێکە هاوسەرگیری کردووە هاوسەری هونەرمەندی زیرەک میرەی پەیکەرتاشە و خاوەنی دوو مناڵن.


PM:01:08:24/01/2024