وەزیری ناوخۆی عێراق: پۆلیسی فیدراڵی بەرپرسیارێتی ئەمنی ناوەندی پارێزگای کەرکوک دەگرێتەدەست

وەزیری ناوخۆی عێراق  سەردانی پارێزگای کەرکوکی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە لە داهاتوودا پۆلیسی فیدراڵی بەرپرسیارێتی ئەمنی ناوەندی پارێزگای کەرکوک و قەزای حەویجە دەگرێتەدەست.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی کانونی دووەمت ٢٠٢٤ عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی پارێزگای کەرکوکی کرد و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لە قۆناغی داهاتوو بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی فیدراڵی و وەزارەتی ناوخۆی بەرپرسیارێتی ناو شاری کەرکووک و قەزای حەویجە دەگرنەدەست".

وەزیری ناوخۆی عێراق راشیگەیاند" لەگەڵ پارێزگاری کەرکوک( بە وەکالەت) رێککەوتین لەسەر تەواوکردنی پرۆژەکانی تایبەت بە دانانی کامێراکانی چاودێری لەناوەندی کەرکوک".

وەزیری ناوخۆی عێراق  لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی" لە داهاتوودا گرنگیی زیاتر بە بازگەکانی پارێزگای کەرکوک و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەدەن و ئامێری زیاتری سۆنەرییان بۆ دابیندەکرێت".

ئەمە لە کاتێکدایە لە دوای هێرشی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بۆ سەر کەرکووک لە رۆژی ١٦ی  ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، سوپای عێراق بەرپرسیارێتیی دۆسیەی ئەمنی ناوەندی پارێزگای کەرکوکی گرتووەتە دەست.



AM:10:30:25/01/2024