وردەکاری گرێبەستی مباپێ لەگەڵ ریاڵ مەدرید ئاشکرا بوو

تۆماس گۆنزالێز (ڕۆژنامەنووس)ی ناسراو ئاشکرای دەکات، یانەی پاریس سانجێرمان پێی وایە مباپێ ڕێککەوتنی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید هەیە لە ئێستادا.

ئەم سەرچاوە ئاشکرای دەکات، پێشنیاری ڕیال مەدرید بۆ کیلیان مباپێ گرێبەستێکی 6ساڵەیە بە کۆی گشتی بڕی 50 ملیۆن یۆرۆی موچە، ئەمە جگە لە پاداشتی 100 ملیۆن یۆرۆ ئەگەر بە خۆڕایی بگاتە ڕیال مەدرید.


هەروەها  پاریس گرێبەستێکی سێ وەرزیان پێشکەش بە مباپێ کردووە کە مووچەکەی نزیک دەبێتەوە لە 120 ملیۆن یۆرۆ و هەندێک پاداشتی وەرزشی و ڕیکلام، ئەمەش لەگەڵ مافی گواستنەوەی وێنەکانیدایە بەو مانایە دەبێت کە هێرشبەرەکە  داهاتەکەی لە دەوری 300 ملیۆن یۆرۆ بەدەست دەهێنێت.


لەکۆتایدا ئەم سەرچاوە نوسیویەتی"  ڕیال مەدرید خەمی ئۆفەرەکانی نییە، ئەگەر بۆ پارەش بێت کەس ناتوانێت ڕکابەرییان بکات، فلۆرێنتینۆ پێرێز ڕوون و ئاشکرایە کە هەڵبژاردنی یاریزانەکە شتێکی گرنگە، هەڵبژاردنی نێوان بەدەستهێنانی ملیۆنی زیاتر یان سەرکەوتن لەسەر ئاست لە جیهانی  تۆپی پێدا .

هەروەها ڕیال مەدرید 60%ی مافی وێنەکان دەدات.  


PM:01:47:25/01/2024