کەشناسی هەرێم: لەم ناوچانەدا سبەینێ بەفر دەبارێت

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، "سبەینێ هەینی نمە باران زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و لە ناوچەکانی ئامێدی و بامەڕنێ و چامانکێ و شیلادزێش بەفر دەبارێت".

 پێنج شەممە ٢٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤، بەرێوەبەرایەتی کەشناسی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، "سبەی بەیانی ڕۆژی هەینی ئاسمانی هەرێم هەور دەبێت لە کاتەکانی بەیانیدا نمە باران لە ڕۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات و پاشان بەفر و باران بەرەو ناوچە شاخاوییەکانی باکوری هەرێم دەروات و لە سەنتەری پارێزگای دهۆک باران دەبارێت وە لە کاتەکانی ئێوارەدا نمە باران زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و لە هەندێ ناوچەی دهۆک وەکو ئامێدی و بامەرنێ و چامانکێ و شیلادزی ئەگەری بەفر بارین هەیە".

بارانی ١٢ کاتژمێری ڕابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم بە / ملم
سلێمانی ٤.٢
ئامێدی ٥.٢
بامەرنێ ٠.٢
دەربەندیخان ٣.٢
دوکان ٠.٤
حاجی ئۆمەران ٢.٤
هەڵەبجە ٢.٠
هەڵشۆ ٢.٢
میدان ٢.٢
پێنجوێن ٦.٨
مێرگەسور ٤.٤
سیدەکان ٦.٢


PM:10:59:25/01/2024