سووربوونی رەنگی روبارێک لە بەریتانیا مشتومڕێکی زۆر دروستدەکات


رەنگی رووبارێک لە بەریتانیا هاوشێوەی خوێنی مرۆڤ سوور دەبێت و، مشتومڕێکی زۆر لە نێو سۆسیال میدیادا دروستدەکات، هەندێک خەڵکیش بەکۆتایی ژیانی مرۆڤایەتی ناوزەدی دەکەن.

میدیا بەریتانییەکان بڵاویانکردۆتەوە ڕەنگی ئاوی ڕووبارێک لە شاری بیرمینگهامی بەریتانیا وەک خوێن سووربووە، ئەمەش لەلای هەندێک خەڵک نیشانەیەکی دانپێدانراوە کە "کۆتایی جیهان" نزیک دەبێتەوە.

ئەنجومەنی شارۆچکەی بیرمینگهامی بەریتانیا لێکۆڵینەوەی لەو دیاردەیە دەستپێکردووە کە لە گۆڕانی رەنگی ئەو رووبارەدا ڕوویداوە، کە هەندێک بە نیشانەی نزیکبوونەوەی قیامەت دەزانن، بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی ( دەیلی مەیڵ ) نووسیویەتی.

کەسێک لە شاری پێری کۆمۆن میدۆس کۆلڤێرتێکی بە خوێناویبوونی رەنگی رووبارەکەی زانیووە، لەو کاتەوە ئەنجومەنی شارۆچکەی بیرمینگهام لێکۆڵینەوەی لەم دیاردە نائاساییە دەستپێکردووە.

وتەبێژی ئەنجومەنەکە، جیلی بیرمینگهام، وێنەیەکی ئەو دیاردە سەیرەی لە ماڵپەڕی "X” بڵاوکردەوە، کە بووە هۆی مشتومڕێکی بەرفراوانی لەنێو دانیشتوانی ناوچەکەدا دروستکردووە.

تا ئێستا دەسەڵاتە خۆجێیەکان و پۆلیسەکان نەیانتوانیوە هۆکارەکانی ئەم ڕووداوە دیاری بکەن.



AM:11:26:26/01/2024