بۆ دووەمجار ئەمڕۆ هەینی ٢٦ ی کانوونی دووەم نرخی زێر لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاردا، دابەزینی بەخۆوە بینی.
میدیا جیهانییەکان داتا فەرمییەکانی ئابوری ئەمەریکایان ئاشکرا کردووە، کە ئابوری ئەو وڵاتە لە چارەکی چوارەمدا خێراتر لەوەی پێشبینی دەکرا گەشەی کردوە، فشارەکانی هەڵاوسان لە نێوان خەرجییە بەهێزەکانی بەکاربەراندا دابەزینیان بەخۆوە بینیوەو رێژەی بەرزبوونەوەی دۆلار گەیشتۆتە لە٢%.
ئەمڕۆ یەک ئۆنسە بە ٢٠٢١ دۆلارە، لهم ههفتهیهدا زێڕ بە رێژەی لە ٤% بەراورد بە هەفتەی پێشوو دابەزیوە.
نرخی جۆرەکانی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەمشێوەیەیە:
-نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٤ بە ٤٨٠ هەزار دینارە
-نرخی مسقاڵێك زێڕی عهیاری ٢١ به ٤٣١ ههزار دیناره
-نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عهیار ١٨ به ٣٧٠ ههزار دیناره.