مقاوەمەی ئیسلامی به‌رپرسیارێتی هێرشه‌کەی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری له‌ ئه‌ستۆ گرت

گروپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق به‌رپرسیارێتی هێرشه‌کەی شه‌وی رابردووی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێودەوڵەتی هه‌ولێری گرتە ئه‌ستۆ كه‌ له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ ئه‌نجامدرا. 

مقاوەمەی ئیسلامی له‌ عێراق، ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ شه‌وی رابردووی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، رایگه‌یاندووە" لە وەڵامی ئەو تاوانانەی ئیسرائیل و ئەمریكا دژی کەسوکارمان لە غەززە دەیانکات، موجاهیدانی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق دوێنێ پێنج شەممە بە درۆن هێرشیانکردە سەر بنکەیەکی داگیرکار لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر".

شەوی ڕابردوو دژه‌ تیرۆری كوردستان (پارتی) بڵاویکردەوە" بە فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراو كه‌ ئاڕاسته‌ی بنكه‌ی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر كرابوو تێكشكێندرا و خرایه‌خواره‌وه‌". 


PM:03:17:26/01/2024