کارمەندانی هاتووچۆی سلێمانی مانیان گرت

کارمەندانی بەڕیوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بە هۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە مانیان گرت.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ کارمەندانی هاتووچۆی سلێمانی لە نێو بینای بەڕێوەبەرایەتییەکە لە تاسڵوجە، بە هۆی دواکەوتنی مووچەوە مانیان گرت.

کارمەندەکان دەڵێن" هەتا مووچە وەرنەرن، کاروباری هاووڵاتییان ڕایی ناکەن".

بە پێی زانیارییەکان مانگرتنەکە تەنیا لە نێو بینای بەڕیوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییە و ناو شاری نەگرتووەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە بڕیارە کاتژمێر ١٠ی بەیانی ئەمڕۆ، مامۆستایان و وانەبێژانی سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین دژی جێبەجێنەکردنی داوکرییەکانیان خۆپیشاندان بکەن.

 


AM:09:47:28/01/2024