"توركیا هەوڵ بۆ كۆكردنەوەی هێز بۆ داعش دەدات"


رۆژنامەیەكی كوەیتی ئاشكرای دەكات ژمارەیەك دەڵاڵ سەر بە توركیا لەكوەیت‌و باقی وڵاتانی كەنداو بەهاوكاری توركیا هێز بۆ چەكدارانی داعش كۆدەكەنەوە.

رۆژنامەی "الشهاد" كوەیتی لە راپۆرتێكدا لەسەر چەندین ناوەندی مافیایی سەر بە توركیا لەو كوەیت‌و باقی وڵاتانی كەنداو باس لەوە دەكات ئەم ناوەندانە تا ئێستا چەندین هەزار كەسیان بۆ چەكدارانی داعش وەرگرتووە تا لەعێراق‌و سوریا شەڕ بكەن.

بەپێی راپۆرتەكە ئەم ناوەندانە لەڕێگەی زانیاریی‌و یارمەتیی دارایی توركیا لەو وڵاتانەدا دەگەڕێن‌و بەپارە تا ئێستا هەزاران كەسیان وەرگرتوە كە خوازیاری ئەوەن بچنە ریزی چەكدارانی داعشەوە.

رۆژنامەی "شاهید" دەنوسێت: پاش ئەوەی ئەو كەسانە كۆكرانەوە دەبرێنە كەمپێكی سەربازیی تایبەت لە ئەنتاكیەی توركیا‌و راهێنانی سەربازییان پێدەكرێت‌و دواتر رەوانەی ریزەكانی داعش لەسوریا‌و عێراق دەكرێن.

رۆژنامەكەی جەخت لەسەر پشتیوانی دارایی توركیا لەم ناوەندانە دەكات كە تەنانەت لەوڵاتانی باكوری ئەفریقا وەك جەزائیر‌و لیبیا‌و تونس‌و مەغریب سەرقاڵی كۆكردنەوەی كەسانی توندڕەون تا بچنە ناو چەكدارانی داعشەوە.



PM:10:29:08/10/2014