عێراق لە رێگای پارەوە چەک هەڵگرتن قەدەغە دەکات

حکومەتی عێراق بەمەبەستی سنورداركردن و هەڵگرتنی چەك لەلایەن هاوڵاتیانەوە حكومەتی عێراق بڕی یەك ملیار دیناری بۆ كڕینەوەی چەك تەرخان كردووە.
 
لیوا حەیدەر مەجید لە تیمی راگەیاندنی حكومەتی عێراق ئەمڕۆسێ شەممە رایگەیاند" هەڵمەتی سنورداركردن و رێكخستنەوی چەك بەسەرپەرشتی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران و بەهاوكاری وەزارەتی ناوخۆ دەستیپێكردوە".

هەروەها رایگەیاند ئامانج لەو هەنگاوە مەبەست لێی قەتیسكردنی چەكە لە دەستی دەوڵەتدا.
 
لیوا حەیدەر مەجید، لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاشکرای کرد کە رێوشوێنەکان بەپێی یاسا و بڕیاری( ٢٤٠٤٥ ساڵی ٢٠٢٤) حكومەتی عێراق دەبێت کە یەک ملیار دینار بۆ هەر فەرماندەییەکی پۆلیس لە بەغداد و پارێزگارەکانی دیكە تەرخانکردووە بۆ کڕینەوەی چەک، جگە لە شارەكانی هەرێمی کوردستان.



PM:06:14:30/01/2024