عەبدولحەکیم خەسرەو: ٦١٨ ملیار دینارەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان

سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاتی گەیشتنی ٦١٨ ملیارەکە ئاشکرا دەکات.

عەبدولحەکیم خەسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"  ئەمڕۆ رێکارەکانی کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ ناردنی مووچە تەواوبوون ".

سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند" سبەی یان دووسبەی ٦١٨ ملیار دینارەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان".

ماوەی چوار مانگە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە و هەریەكە لە هەرێم و بەغداش یەكتر بە بەرپرس دەزانن لە دابین كردنی مووچە و هاوكات، لە داهاتی ناوخۆی ئەو چەند مانگەی ڕابردووش مووچەیەك نەدراوە بە مووچەخۆران.

PM:09:36:30/01/2024