ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بوودجه و دۆسیه‌ی نه‌وت و گازی هه‌رێم تاوتوێ دەکات.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران (ماوە بۆدرێژکراوە)، کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا پوخته‌یه‌ك له‌سه‌ر سه‌ردانی شاندی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی مەسرور بارزانی بۆ داڤۆس و ده‌ره‌نجامی ئه‌و دیدار و گفتوگۆیانه‌ی له‌داڤۆس كران ده‌خرێته‌ڕوو.
ئەوەشی خستەڕوو، بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە بریتی ده‌بێت لە ئه‌نجامی گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غدا له باره‌ی مووچه و بودجه و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوە.
هەروەها بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ده‌نگ له‌سه‌ر ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای كاركردنی كرێكارانی بیانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت.