دوایین زانیارییەکان لەسەر گەیشتنی ٦١٨ ملیار دینارەکە ڕاگەیەندرا

بڕیارە دوای تەواوبوونی رێکارەکان ئەمڕۆ یان سبەی پارەکەی بەغداد ڕەوانەی هەرێم بکرێت و راستەوخۆ لیستى مووچە بڵاوبکرێتەوە. 

سەرچاوەیەکى ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێم، کەمێک پێش ئێستا بە میدیای فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاندووە" نوێنەری رێگەپێدراوی وەزارەتی دارایی لە بانکی ناوەندی عێراق لە هەولێر سەرقاڵی تەواوکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی ٦١٨ ملیار دینارەکەیە". 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەگەر ئەمڕۆ کارەکان تا دواینیوەڕۆ تەواو بکرێت ئەوا ئەمڕۆ وەردەگیرێت، ئەگەر نا بەدڵنیاییەوە سبەینێ پارەکە دەگاتە هەرێم و راستەوخۆ لیستی موچە بڵاودەکرێتەوە. 

ڕوونیشیکردەوە، لە ماوەى هەفتەیەکدا بە داهاتى ناوخۆ، پێویستە مووچەى مانگى کانونى یەکەمى ئەمساڵ دابەشبکرێت. 


AM:11:27:31/01/2024