نیوەڕۆى ئەمڕۆ پێج
شەممە لەلایەن ئاسایشی چۆمانەوە مامۆستا تێکۆشەر حسێن لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیردەکرێت
و پاش راگرتنی بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر لەە ئاسایش ئازاد دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان ئاسایشی
تێکۆشەر حسێن بانگهێشت دەکەن کە سەردانى ئاسایشی چۆمان بکات.
لە کاتی سەردانیدا مامۆستاکە
هاورێیەکی لەگەڵیدا دەچێت، کە چووەتە ئاسایشى چۆمان و دواتر بە هاوڕێکەى وتراوە؛
مامۆستا تێکۆشەر لە ئاسایش دەمێنێتەوە و چەند پرسیارێکیان لێى هەیە.
تێکۆشەر حسێن کە پیشەی مامۆستایە لە شارۆچکەی قەسرێ
دانەنیشێت و هەڵسوڕاوێکی بزووتنەوەی گۆڕانەو، میدیا
ئەو حزبە دەستگیرکردنەکەیان بڵاوکردۆتەوە.
ئەمشەو ئاسایشی چۆمان مامۆستای ناوبراوی ئازاد کرد.