بە سێ فڕۆکەی درۆن هێرشکرایە سەر بنکەیەکی ئەمەریکییەکان

هەرچەندە سێ رۆژە مقاوەمەی ئیسلامی سەر بە ئێران بڕیاری راگرتنی هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا دەرکردووە، بەڵام ئەمشەو لە رێگای سێ درۆنەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی ئەلعومەر کە بنکەی سەربازی ئەمەریکای تێدا جێگیرە لە رۆژهەڵاتی سوریا.

میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە ئەمشەو ١ ی شوبات لەڕێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرش کرایە سەر بنکە سەربازییەکەی ئەمەریکا لە نزیك کێڵگەی نەوتی عومەر لە دێرەزور و بۆردوومان کرا.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە دوای ماوەیەکی زۆر لە هێرشەکە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەسەر ئاسمانی بنکە سەربازییەکەدا سووڕاوەتەوە و دواتر لەلایەن سیستەمی بەرگری بنکە سەربازییەکەوە دوور خراونەتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ پینج شەممە ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا ئاشکرای کرد کە وەشاندنی گورز دژی میلیشیاو بەرژوەندەییەکان ئێران لەلایەن ئیدارەی ئەمەریکاوە پەسەندکراوە.



PM:11:08:01/02/2024