کەشناسی: بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت

کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخەوییەکاندا بەفر دەبارێت.

بە پێی راگەیاندنی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە  ٣ی شوباتی دووەمی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، لە ناوچە شاخاویەکان ئەگەری بارینی نمە باران و بەفرێکی کەم هەیە وپلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی کەشناسی سبەی یەکشەممە ٤ی شوباتی٢٠٢٤ کەشی ئاسمان بە گشتی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت وە ئەگەری بارینی بەفریش هەیە لە ناوچە شاخاویەکاندا، لە کاتەکانی بەیانی زوودا ئەگەری درووسبوونی تەمێکی سووک هەیە لە هەندێ ناوچەدا. 

پلەکانی گەرما  نزم دەبێتەوە بە (١- ٣) پلەی سیلیزی بە بەراوورد لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: 

هەولێر : ١٠ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٨  پلەی سیلیزی

دهۆک :  ٨ سیلیزی

کەرکوک : ١١ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :١٠ پلەی سیلیزی

زاخۆ :٨ پلەی سیلیزی

گەرمیان :٨ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ١ پلەی سیلیزی

سۆران: ١٥ پلەی سیلیزی



AM:10:46:03/02/2024