سلێمانی .. بەهۆی گازی زۆپاوە منداڵێک دەمرێت و ٧ دیش دەگەیەندرێنە نەخۆشخانە

لە قوتابخانەیەکی سلێمانی بەهۆی گازی سۆپاوە منداڵێکی خوێندکار گیان لە دەستدەدات و ٧ دیکەش رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، سامان نادر وتەبێژی فیریاکەوتنی خێرا رایگەیاند" رووداوەکە بەهۆی گازی سۆپاوە بووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە رووداوەکە لە قوتابخانەیەکی گەڕەکی تانجەرۆی بەناوی گوندی چەقڵاوەوە باشوری سلێمانی روویداوە.

منداڵە ناوی " لەوەند"ە تەمەنی ١٢ ساڵە و لەپۆلی شەشی بنەڕەتی بووە.



PM:03:31:04/02/2024