هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە کەمپی هۆلی ڕۆژئاوای کوردستان، ژنێکی ئێزیدی خه‌ڵكی شنگالیان ڕزگارکرد.
ئاژانسی هاوار نیوز، ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی شوباتی ٢٠٢٤ بڵاویکردەوە" هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ لە باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا، به هاوكاری هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و یه‌په‌ژه، له ٢٧ی کانوونی دووەمەوە له كەمپی هۆلی رۆژئاوای كوردستان، ئۆپه‌راسیۆنی مرۆیی و ئه‌منیان ده‌ستپێكرد، تا ئه‌مڕۆش له قۆناغی سێیه‌میدا به‌رده‌وامه".
ئاماژەی بەوەشکردووە، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه)، كچێكی ئێزدییان به ناوی (كۆڤان عیدۆ خۆرتۆ) كه خه‌ڵكی گوندی هه‌ردانه له شنگال ڕزگاركرد و بڕیاریشە به كه‌سوكاره‌كه‌ی له شه‌نگال شادبكرێتهوه.
کەمپی هۆل، کەوتووەتە باشووری شارۆچکەی هۆل لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، ٥٦ هەزار و ١٥٤ کەسی تێدایە کە ٢٩ هەزار و ١٤٢ پەنابەری عێراقی و ١٨ هەزار و ٩٠٣ ئاوارەی سووریا و هەشت هەزار و ١٠٩ ژن و منداڵی چەکدارانی داعشن.