ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئامارێکی نوێی لەبارەی پێشێلكارییەكانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەماوەی مانگی ڕابردوودا دژ بە ژنە چالاكوانانی ئەو وڵاتەكە بڵاوكردەوە و دەڵێت" ١٧ چالاکوانی ژن سزای بەندکردن و لێدانی قامچییان بەسەردا سەپێندراوە".
بەپێی ئامارێکی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ژنێكی خەڵكی سەبزاوەر لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێراندا لە سێدارەدراوە و (١٢) چالاكوانی ژنیش دەستگیرکراون.
بەپێی ئامارەکەی هەنگاو، هەر لەو ماوەیەدا (١٧) چالاكوانی دیكەش لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە، سزای بەندكردن و لێدانی قامچییان بەسەردا سەپێندراوە.
هەروەها، سەرجەمیان سزای (٥٠) ساڵ، (٧) مانگ و (٢٠) رۆژ بەندكردنیان بەسەردا سەپێندراوە، نۆ حاڵەتی ژنكوژیش لە شارە جیاوازەكانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا تۆماركراون.