ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی شارەزوور دوای راگرتنیان لەلایەن ئاسایشەوە ئازاد دەکرێن

ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی شارەزوور لەلایەن ئاسایشەوە رادەگیرێن و دواتر ئازاد دەکرێن.

راگرتنی ئەم مامۆستا ناڕازیانە بۆ بەرگرتنە لەو خۆپیشاندانەی بڕیارە بەیانی چوار شەممە لە شارەزوور سازبکرێت.

دوانیوەڕۆ ئەمڕۆش لە سلێمانی لەبەردەم دادگای سلێمانی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی لە راگەیاندنێکدا کە لە کۆنگرەیەکی  رۆژنامەگەریدا خوێندیانەوە، جەختیان لەسەر بەردەوامی بایکۆتکردن کردەوە.

ئەم هەنگاوانەی دەسەڵاتدارانی ناوچەکانی سلێمانی دوای پێنج مانگ لە خۆپیشاندان و بایکۆتی مامۆستایان دێت کە لەم دوو مانگەی دوایدا دەسەڵآتداران لە ژێر فشاری جۆراو جۆراندا هەوڵی دەستکردنەوە بە دەوام دەدەن.
 





PM:06:30:06/02/2024