لەساڵی ٢٠٢٣دا لە هەرێمی کوردستان ١٠٠ حاڵەتی نوێی خەتەنەکردنی مێینە هەبووە

بە پێی ئامارەکانی ڕێکخراوی وادی لە ساڵی ٢٠٢٣دا ١٠٠ حاڵەتی نوێی خەتەنەکردنی مێینە تۆمار کراون کە ٦٠حاڵەتیان لە رانییە و ٤ۆ حاڵەتیشیان لە هەولێر بوون.

سەرپەرشتیاری پڕۆژەکانی ڕێکخراوی وادی باخان جەمال لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"  ساڵی ٢٠٢٣ لە ناوچەکانی گەرمیان، هەڵەبجە، هەولێر و ڕانییە کاریان لەسەر هۆشیارکردنەوە و بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەکردنی مێینە کردووە، لە بەدواداچوونەکانیشیاندا بۆیان دەرکەوتووە بە کۆی گشتی ١٠٠ حاڵەتی نوێی خەتەنەکردنی مێینە هەن".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشداوە کە  تەمەنی هەر ١٠٠ کەیسەکە خوار ١٨ ساڵ بووە، کە واتای ئەوەیە زۆر نوێن و لەم ساڵانەی دواییدا ئەنجامدراون.

باخان جەمال وتیشی" ٦٠ حاڵەتیان لە ڕانییە و ٤٠یان لە هەولێر بوون، و ئەو ئامارانەی دەستیان کەوتووە تەنها ئەوانەن کە ئاشکران و بیستراو و بینراون، بەڵام تا ئێستاش ئەو دیاردەیە بەشێوەیەکی تەواو نهێنیی و شاراوە ئەنجام دەدرێت".

ئەمە لە کاتێکدایە ڕانیە، ساڵی ٢٠٢٢یش بەرزترین ڕێژەی خەتەنەکردنی تێدا تۆمار کراوە، کە ١٤٧ حاڵەت بووە و هەولێریش ڕێژەکە بەشێوەیەک لە هەمان ئاستدا ماوەتەوە، بەوەی لە ٢٠٢٢دا ٦٧ حاڵەت هەبووە و ٢٠٢٣ بووەتە ٦٠ حاڵەت



PM:06:45:07/02/2024