تەحسین خەفاجی: ئەم هێرشانەی ئەمریکا هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و سەلامەتی وڵات

وتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، لە رایگەیاند" ئەم کردەوە مەترسیدارانە دەخەینە ئەستۆی لایەنی ئەمریکی و هاوپەیمانان، هەروەها دەشڵێت" ئەم کردەوە مەترسیدارانە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و سەلامەتی وڵات".
 
لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" ئەم هێرشە دوژمنکارییە نوێیە، دەبێتە هۆی لەباربردنی سەرجەم لێکتێگەیشتنەکان، هەروەها بەرپرسیاریێتی لێکەوتەکانی ئەم کردەوە مەترسیدارانە دەخەینە ئەستۆی لایەنی ئەمریکی و هاوپەیمانان، کە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و سەلامەتی وڵات و دەبێتە هۆی شکستپێهێنانی راستەوخۆی سەرجەم گفتوگۆ و دیالۆگەکانی نێوان هەردوولایەن''. 
 
وتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەشڵێت" ئەم بە ئامانجکردنە دوژمنکاریییەکی روون و پێشێلکارییەکی زەقی سەروەریی عێراقە و ناوچەکە بەرەو لێکەوتەی مەترسیدار پەلکێش دەکات''.

شەوی رابردوو ئەمریکا لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێڵێکی لە ناوچەی مەشتەلی رۆژهەڵاتی بەغدا کردە ئامانج وهه‌ریه‌ك له‌ ئه‌بو باقر ئه‌لساعیدی و حاج ئه‌ركان عه‌لیاوی، دوو سه‌ركرده‌ی سەر بە گرووپی چەکداری كەتائبی حزبوڵای عێراقین، كوژراون.



AM:10:05:08/02/2024