ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" نەخۆشخانەیەكی حكومی لە هەولێر فرۆشراوە بە كۆمپانیایەك و دادگاش لەسەری بێدەنگە".
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە" نەخۆشخانەی (٣٣٠) قەرەوێڵەیی هەولێری حکومی بە زەوی و بینایەوە فرۆشراوە بە کۆمپانیایەک".
ئاماژەی بەوەشکردووە، فرۆشتنەكە بە قیستی (٢٠) ساڵە و بڕیارە كۆمپانیاكە کۆمپانیاکە نەخۆشخانەکە بکات بە نەخۆشخانەیەکی ئەهلی.
عەلی حەمە ساڵح باس لەوەشدەكات، ماوەیەكی زۆرە ئەو دۆسیەیەی داوە بە دادگا، بەڵام كاری لەسەر ناكەن.