بەپەلە: یەپەگە بەرزایی مشتەنورو بارەگای ئاسایش کۆنترۆڵ دەکەنەوە

‌یەم وێنەیە هەڤاڵ هێرشە دەستێکی لەشەردا پەریوە، چاوێکیشی کوێر بووە وتویەتی کوبانی پێویستی پێمە دەمێنمەوە
چەکدارانی داعش دوێنێ هێزیكی زۆریان لەرەقەو شوێنەکانی ترەوە هێنابوو بۆ کۆنترۆڵکردنی شاری کوبانی، لە رۆژهەڵات و باشوری رۆژئاوای شارەکەوەتوانیان  چارەکێکی شارەکە کۆنترۆڵ بکەن، بەڵام ئەمرۆ بەهۆی هەڵمەتی شەرەڤانانی یەپەگە و بۆردومانی فرۆکەکانی هاوپەیمانان مشەنوریشیان لێ سەندنەوەو بارەگای ئاسایش کەوتەوە دەست یەپەگە.

سەرچاوەیەکی نزیک لەیەپەگە بە سپی میدیای راگەیاند کە ئەمرۆ بەتایبەتی پاشنیوەری جارێکی تر هاوسەنگی هێز بە بەرژەوەندی یەپەگە و یەپەژە شاکەیەوەو جگە لەشکاندنی هێرشکانی دوێنێ داعش، بەرزایی مشتەنورو بارەگای ئاسایشیش لە رۆژهەڵاتی شارەکە لە داعش سەندرایەوە، ئێستا لەزۆرێک لەخاڵکان چەکدارانی داعش دوورخراونەتەوەو لەشارەکە و شوێنی وای تیایە دوو کیلۆمەتر لەدەرەوەی شاری کوبانیەوەن.

میدیا جیهانییەکانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە یەپەگە توانی ئەمرۆ بارەگای ئاسایش کۆنترٶل بکاتەوە کە دوێنێ لەلایەن داعشەوە گیرابوو.
کەناڵی بی بی سی بەریتانی دەڵێت : بەهۆی ئەو شەڕە قورسەی لەنێوان شەرەڤانە کوردەکان و چەکدارانی داعش ئەمڕۆ لەکوبانی لە ئارادابوو دووکەڵێکی زۆر گەورەی رەش لە رۆژهەڵات و باشوری رۆژئاوای شاری کوبانیەوە بەرزدەبوەوە.

بی بی سی دەڵێت "سەرچاوە کوردیەکان لە کوبانیەوە دەڵێن چەکدارەکانی دەوڵەتی ئیسلامی ماڵێ هاوڵاتیان و تاتەیەی ئۆتۆمبیل دەسوتێنن بۆ ئەوەی بنکەو تانک و زرێپۆشەکانیان ئاشکرا نەبێت بۆ فرۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا".

   
بی بی سی لەزاری یەکینەکانی پاراستنی گەلەوە دەڵێن " شەرەڤانان توانیویانە بارەگای ئاسایشی کوبانی کەلەلای بینایەی سەراوەیە لە رۆژهەڵاتی شارەکە کۆنترۆڵ بکەنەوە".

ئەمرۆ و دوێنێ فرۆکەکانی هاوپەیمانان زۆر بەخەستی بۆردومانی چەکدارانی داعشیان کردو لە زەمنیشەوە یەپەگە توانیوایانە لە زۆر قۆڵەوە داعش تێکبشکێنن و بیکەنە دەرەوەی شارەکەوە.



PM:07:41:09/10/2014