لە بارەی دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە زانیاری نوێ بڵاودەکرێتەوە

ئەندامێكی کوردی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات " ئەو ٦١٨ ملیار دینارەی مانگانە بۆ مووچە دەنێرێت رەنگە هەموو مانگێك هاوشێوەی ئەم مانگە دوابكەوێت".

كاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە میانەی بەرنامەیەکی دەنگی ئەمەریکادا رایگەیاند " ئەو تەمویلەی ئێستا بەغداد دەیكات كە ٦١٨ ملیارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان رەنگە هەموو مانگێك هاوشێوەی ئەم مانگە دوابكەوێت، چونكە لە ئینفاقی فیعلییە و حكومەتی عێراق دەبێت مووچەی ١٥ پارێزگاكەی دیكەی عێراق دابینبكات ئەو كات پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت".

لە درێژەی قسەکانیدا دەشڵێت "كێشەی هەرێم لەگەڵ بەغداد تەنها پێشێلكردنی دەستوور و یاسا نییە، كێشەی سیاسین جگەلەوەش پێشتر نەوتمان دەفرۆشت دۆخمان خراپبوو، نەوتمان رادەستی بەغداد كرد دۆخ هەر خراپتربوو”.

ئەوە لە کاتێکدایە کە جگە لە فەوتانی مووچەی سێ مانگی ساڵی ٢٠٢٣ هاوکات مووچەی مانگی کانوونی دووەمیش زۆر دواکەوت و ، ئەمڕۆ ٨ ی شوبات کۆتایی بە دابەشکردنی هێنرا.



PM:11:26:08/02/2024