تەندروستی هەرێم لەبارەی فرۆشتنی نەخۆشخانەیەکی حکومی بە کۆمپانیایەک ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لەبارەی فرۆشتنی نەخۆشخانەیەکی حکومی هەولێر بە کۆمپانیایەک ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" هیچ نەخۆشخانەیەک نەفرۆشراوە". 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەو ڕوونکردنەوەیەدا ئاماژەی بەوەکردووە، هیچ نەخۆشخانەیەک نەک لە هەولێر، بەڵکو لە هەموو هەرێمی کوردستان نەفرۆشراوە، هەواڵی فرۆشتنی نەخۆشخانە ڕەتدەکەنەوە و دوورە لە ڕاستییەوە.

ڕوونکردنەوەکەی تەندروستی هەرێم لە کاتێکدایە ڕۆژی ٨ی ئەم مانگە عەلی حەمە ساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە" نەخۆشخانەی (٣٣٠) قەرەوێڵەیی هەولێری حکومی بە زەوی و بینایەوە فرۆشراوە بە کۆمپانیایەک". 

ئاماژەی بەوەشکرد کە فرۆشتنەكە بە قیستی (٢٠) ساڵە و بڕیارە كۆمپانیاكە نەخۆشخانەکە بکات بە نەخۆشخانەیەکی ئەهلی و ماوەیەكی زۆریشە ئەو دۆسیەیەی داوە بە دادگا، بەڵام كاری لەسەر ناكەن. 


PM:08:01:11/02/2024