پەیوەندی نێوان کیلیان مباپێ و پاریس سانجێرمان کۆتایی هات

ڕۆژنامەنووسی فەرەنسی دانیال ڕیۆلۆ، جێی متمانەترین سەرچاوەی فەرەنسی ڕایگەیاند، پەیوەندی نێوان کیلیان مباپێ و پاریس سانجێرمان کۆتایی هاتووەو لەماوەی ئەو مانگانەی ماوە بۆ گرێبەستەکەی لەم وەرزەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی ئێستای نوێ ناکاتەوە.

 دانیێل هەمان ئەو کەسەیە کە لە ساڵی 2022دا نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی مباپێی ڕاگەیاند، کاتێک هەموو سەرچاوەکان ئاماژەیان بە گواستنەوەی بۆ ڕیاڵ مەدرید کرد، هەروەها ئەو کەسە بوو کە لەو کاتەدا نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕاگەیاند و بووە یەکێک لە ڕۆژنامەنووسە فەرەنسییە باوەڕپێکراوەکان.

 
 شایەنی باسە کیلیان لە ساڵی 2017 ڕووی لە پاریس کرد، یەکەم گرێبەستەکەی 5 ساڵی خایاند، دواتر لە ساڵی 2022 بۆ ماوەی دوو ساڵ نوێکرایەوە، لە ئێستادا لە ڕۆژانی کۆتاییدا دەژی، بەو پێیەی ئەو یاریزانە دەتوانێت بە خۆڕایی لەگەڵ هەر یانەیەیەک بیەوێت گرێبەست واژۆ بکات .


 مووچەی ئێستای ئەو یاریزانە لەگەڵ پاریس 72 ملیۆن یۆرۆیە، بەبێ پاداشت و گۆڕاوەکان، مووچەی چاوەڕوانکراویشی لە ڕیال مەدرید لە 25 ملیۆن یۆرۆ زیاتر نابێت، لەگەڵ پاداشتی گواستنەوەی یاریزانان بە 120 ملیۆن یۆرۆ مەزەندە دەکرێت.

 


AM:07:55:12/02/2024