سەرۆک کۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت" رێگە بە مانەوەی تیرۆرستان نادەین لە سنورەکانی باشوری عێراق و لە مانگەکانی هاوینی ئەمساڵیشدا ئۆپەراسیۆنەکانی (چنگ قوفڵ) فراوانتر دەکەین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، ئەمڕۆ دووشەممە لە وتارێکدا رایگەیاند" پلانمان بۆ پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان لەگەڵ عێراق داناوە و لەناوبردنی تیرۆریش گرنگە".
دەشڵێت" رێگە بە مانەوەی تیرۆرستان نادەین لە سنورەکانی باشوری عێراق، لە مانگەکانی هاوینی ئەمساڵیشدا ئۆپەراسیۆنی (چنگ قوفڵ) پتەوتر دەکەین و هەلی زیاترمان بۆ دێتە پێشەوە بۆ ئەنجامدانی هێرشی زیاتر".