ریاڵ مەدرید کۆتایی بەگرێبەستی ئەستێرەیەک هێناوە

رۆژنامەنووس کارلۆس کاریبۆ دووپاتیکردەوە کە ئەلفۆنسۆ دەیڤسی کەنەدی، یاریزانی بایرن میونشن، دوا بڕیاری خۆی سەبارەت بە داهاتووی لەگەڵ تیپی باڤاریادا داوە.

 ڕۆژنامەنووسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو یاریزانە دەیەوێت لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید یاری بکات و نوێکردنەوەی گرێبەستی لەگەڵ یانەی بایرن میونشن قبوڵ ناکات، سەرەڕای ئەو ئۆفەرە گەورانەی لەسەر مێزەکەی دانراوە، ئەو یاریزانە کەنەدییە دەیەوێت وەرزی داهاتوو درێسی مێرێنگێ لەبەر بکات.

ئەمڕۆش پێگەی ڕێلیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، ڕیال مەدرید لە ئێستاوە ڕێککەوتنی لەگەڵ ئەلفۆنسۆ دەیڤز هەیە بەڵام دەبێت چاوەڕێی بڕیارەکەی بایرن میونشن بکەن بۆ دەستبەرداربوونی.



PM:05:19:15/02/2024