پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە


پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوەو دەڵێت" پێویستە هاوڵاتییان ئەو باڕکۆدەی لەدوای بەدەستهێنانی نۆرەکەیان بەدەستیان دەگات لەلای خۆیان بیپارێزن”.

لە ئاگادارکردنەوەیەکدا، بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە لە کاتێکدا لە بەدەستھێنانی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی (حجزی ئەلیکترۆنی) سەرکەوتوو دەبێت، باڕکۆدێکت بەدەستدەگات، پێویستە ئەو باڕکۆدە بکەیتەوە تاوەکو دڵنیابیتەوە لە رۆژ و کاتی سەردانیکردنت بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەمان”.

باس لەوەش کراوە، "سایتی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی ھەموو شەوانی پێنجشەممە لەسەر ھەینییەک، لە کاتژمێر٩٠٠ ی شەو کارا دەبێت تاوەکو ئەو کاتەی شوێنی نۆرەگرتن نامێنێت”.

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "پێویستە ناوی سیانی ئەو هاوڵاتییەی داواکاری پێشکەشدەکات هاوشێوەی ئەو ناوە بێت کە لەسەر کارتە نیشتمانییەکەی نووسراوە”.



PM:10:50:15/02/2024