وێنە.. گۆران ساڵح لە ڕۆژی خۆشەویستیدا چەپکێک گوڵ بۆ پەرواز حسێن دەنێرێت

پاش ئەوەی لە ماوەکانی ڕابردوودا هەواڵی جیابوونەوەی هەردوو گۆرانیبێژی دیاری کورد پەرواز حسێن و گۆران ساڵح لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوکرایەوە، بەڵام لە ڕۆژی خۆشەویستیدا گۆران ساڵح چەپکێک گوڵی سوری بۆ پەرواز ناردووە و پیرۆزبای ئەو بۆنەی لێدەکات. 

لەگەڵ ئەوەی لە ماوەی رابردوودا بڵاوبوونەوەی هەواڵی جیابوونەوەی ئەو دوو هونەرمەندە تەواوی تۆرەکۆمەڵایەتییەکانی هەژاند، بەڵام لە ڕۆژی ڤالانتایندا هونەرمەندی گۆرانیبێژ گۆران ساڵح چەپکێک گوڵی سووری بە دیاری بۆ خانمە هونەرمەند پەرواز حسێن نارد، هەروەها هەردووکیان لە هەژماری تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپچات بڵاویانکردەوە. 

هاوکات گۆران وێنەیەکی گوڵەکەی بڵاوکردوەتەوە و نوسیوێتی (my love p)، پەروازیش وێنەی هەمان گوڵی بڵاوکردوەتە و سوپاسی دەکات و یەکەم پیتی ناوەکەی گۆران دەخاتە ناو کەوانەیەک.

پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری رانییە لە دایکبووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، چەند ساڵێک پێش ئێستا هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووە، کە خاوەنی دووکچن بە ناوەکانی (گلێنە و گۆنا)، پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبرکێی عەرەب ئایدڵدا وەک کچە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد، لە ئێستاشدا خاوەنی چەندین بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپە بە زمانی کوردی و عەرەبی.

گۆران ساڵح ساڵی (١٩٨٥) لە شاری هەولێر لە دایکبووە و دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانە و خاوەنی چەندین كار و بەرهەمی هونەرییە، پێش پێکهێنانی ژیانی هاوسەری دەستی بە كاری هونەری كردووە و ناسرا.

ساڵی ڕابردووش هەواڵی جیابوونەوەی ئەو دوو گۆرانیبێژە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنی، بەڵام تا ئێستا هیچ کەسێکیان بەشێوەیەکی فەرمی راستی بابەتەكەیان ئاشكرا نەكردووە. 


PM:01:27:16/02/2024