خەلیل غازی: چاوەڕوان دەکرێت ئەم مانگە بەغدا پارەی زیادتر بنێرێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ڕایدەگەیەنێت" کە ئەم مانگە بەغدا بڕی ئەو پارەیە زیاد دەکات کە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی دەکات".

خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند" سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران ئاگاداریکردوونەتەوە لەوەی ڕەوانەکردنی ٦١٨ ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت".

وتیشی" پێدەچێت ئەم مانگە بڕی ئەو پارەیەی ڕەوانە دەکرێت، زیاد بکرێت".

مانگی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا تا ئەو کاتەی یایسای بودجە هەموار دەکرێتەوە، مانگانە بڕی ٦١٨ ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.


PM:02:39:16/02/2024