کەشناسی: سبەی بارانی مامناوەندو لە چیاکان بەفر دەبارێت

کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی بڵاوکردەوەو کەلار و سلێمانی زۆرترین بڕی بارانی لێ باریووە.
کەشناسی پێشبینی دەکات سبەی شەممەی، ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، هەروەها لە هەندێ کات هەورە تریشقە لەگەڵ دەبێت.

 پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی شەودا لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان و بەرزەکان بەفر بارینێکی کەم هەبێت.

بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی هەندێک ناوچەی هەرێم بەم شێوەیە دەبێت: 

هەولێر: ١٤،٧ملم
پیرمام: ١٢،٩ ملم
سلێمانی: ٢٢،٨ ملم
چەمچەماڵ: ٩،٥ملم
دهۆک: ٠ ملم
زاخۆ: ١١،٤ملم
شەمامک: ٣،٨ملم
خەبات: ٠ ملم
ئاکرێ: ١٠.٤ ملم
ئامێدی:١ ملم
بامەرنێ: ٧،٨ملم
بارزان: ٣،٦ ملم
بازیان: ١٣،٠ملم
دەربەندیخان: ١٠،٦ملم
دوکان: ٢ملم
حاجی ئۆمەران: ١٠،٦ملم
هەڵەبجە: ٤ملم
هەڵشۆ: ٠،٤ملم
کەلار:٢٨،٨ملم
مانگیش: ٢،٢ملم
مەیدان: ١٠،٢ملم
سۆران: ١،٨ملم
پێنجوێن:٢٠،٦ ملم
ماوەت: ٣،٢ ملم
باتوفە: ٧،٦ملم
مێرگەسور:٠،٨ ملم
سیدەکان: ٣،٨ ملم
چۆمان:٢ ملم
کەرکووک:٢ ملم
دووز:٢،٤ ملم
خانەقین:١٣،٨ملم



PM:09:46:16/02/2024