کلۆپ گومانی لە ئەگەری پەیوەندیکردنی مباپێ هەیە بۆ لیڤەرپوڵ

یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ ئاماژەی بەوەدا کە بەدووری نازانرێت یانەکەی جوڵەکانی بۆ گواستنەوەی کیلیان مباپێ هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان دەستپێبکات.

 مباپێ یانەی پاریس سانجێرمان ئاگادار کردەوە کە هاوینی داهاتوو کاتێک گرێبەستەکەی لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٤ کۆتایی دێت، یانەکەی جێدەهێڵێت، ڕیال مەدریدیش ئارەزووی گواستنەوەی هەیە.

 کلۆپ وتی: هیچ بیرۆکەیەکم نییە کە بابەتەکە چییە، بەڵام، دیارە، من بەشداریم تێدا نییە، بەڵام دەتوانم بڵێم کە سەرم سوڕدەمێنێت  و نرخی واژۆکردنەکە قورس دەبێت”.

 


PM:01:05:17/02/2024