نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو نرخەکەی دادەبەزێت


ئەمرۆ ١٩ ی شوبات لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی نەوت لە رۆژهەڵاتی ئاسیا، نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برنت و خاو ئەمریکەوە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

نرخی یەک بەرمیل نەوت لە ئێستادا بە ٨٢ دۆلار و ٢٨ سەنتە، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨٣ دۆلار و ٤٧ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٧ دۆلار و ٨٦ سەنتە، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٧٨ دۆلار و ٤٦ سەنت بوو.

ئەمرۆ کە سەرەتای هەفتەیە بازاڕەکانی نەوت هێشتا چاوەڕێی ڕەوتی ئەو خواستە دەکات کە وڵاتی چین دەیبێت لە رۆژانی داهاتوودا، بە تایبەتی کە لەو وڵاتە پشووی مانگی سەری ساڵی نوێی کۆتایی دێت، هەروەها بەهۆی پشووی کۆتایی هەفتەوە مامەڵەی کڕینی نەوت لە بازارەکانی ئەمەریکاش سستە.



AM:08:52:19/02/2024