کەشناسی: تاوە باران و بەفر دەبارێت


پسپۆری بواری کەشناسی ئاراس جەبار پێشبینی دەکات تاوەباران و هەورە برووسکە سێ شەممە سەرلەنوێ دەتپێبکاتەوە، کەشناسیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە بەرزاییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بەفردەبارێت.

ئاراس جەبار پسپۆری بواری کەشناسی هەرێم پشیبینی دەکات سبەی سێشەممە لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەری لاوازی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست ئاسمانی ھەرێم بە زۆری نیمچە ھەور ئەبێت و لەکاتەکانی نێوان نیوەرۆ بۆ ئێوارە ئەگەر کراوەیە بۆ چالاکبوونی ھەورە بروسکە و تاوە بارانی کورت خایان لە شوێن و ناوچەی دیاری نەکراودا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی کەشناسی بۆ ئەمڕۆ دوو شەممە بەمشێوەیەیە: ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمە بارانی کەم کەم لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و پارێزگای دهۆک و سلێمانی هەیە، هەروەها کەمێک بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم. 

خێرای با، لەسەرخۆ – مام ناوەند ٢٠-١٠کم/س دەبێت
ئاراستەی با، باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ . 

سبەی سێ شەممە:
ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ پێشبینی نمە باران دەکرێت لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم , وە هەروەها بەفر لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵاتی هەڕێم, لەکاتەکانی شەودا کاریگەی دابارین نامیێنی کەش و هەوا سەقامگیر دبێتەوە .
پلەکانی گەرما، کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەتایبەتی لەناوچە نزمەکاندا .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ١٥ 
سلێمانی: ١٤
دهۆک : ١٧
کەرکوک: ١٧
هەڵەبجە: ١٥
زاخۆ: ١٦ 
سۆران: ١٢
حاجی ئۆمەران:٢
گەرمیان:١٧



AM:11:12:19/02/2024