تەندروستی هەرێم بانگهێشتکردنی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەی تایبەت قەدەغە دەکات

تەندروستی هەرێم رایدەگەیەننێت" هیچ پزیشکێک یان کارمەندێکی تەندروستی نابێت کارتی تایبەت بە نۆرینگە و نەخۆشخانەی تایبەت بدات بە نەخۆشی نەخۆشخانە حکومییەکان". 

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرجەم بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ناوچەکان کراوە تێیدا داوا دەکات" لە پێناو رێگریکردن لە دیاردەی رێکلام کردن، سەرجەم بنکە تەندروستییەکان ئاگادار بکەنەوە کە پێدانی کارتی تایبەت بە نۆرینگە یان نەخۆشخانە و تاقیگەی تایبەت بە نەخۆشی ناو نەخۆشخانە حکومییەکان قەدەغەیە". 

لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە" نابێت نەخۆش ناچار بکرێت سەردانی نەخۆشخانە و نۆرینگەی تایبەت بکات، بە پێچەوانەوە هەر پزیشكێک یان کارمەندێکی تەندروستی کردەوەیەکی لەو شێوەیە ئەنجام بدات ئەوا بەرپرسیار دەبێت و رێکاری یاسایی و کارگێری بەرامبەر دەگیرێتە بەر". 

دەقی نوسراوەکە: 


PM:07:15:19/02/2024