ڤیدیۆ.. عەزیز وەیسی گۆرانی (ئاوەدان مەهاباد) نوێدەکاتەوە

گۆرانیبێژی كوردی رۆژهەڵاتی کوردستان عەزیز وەیسی، بەرهەمێکی کۆنی خۆی بە ناوی (ئاوەدان مەهابات) بەشێوەیەکی جیاواز نوێکردەوە.

عەزیز وەیسی لە كەناڵی یوتیوبی تایبەتی خۆی ڤیدیۆ كلیپی (ئاوەدان مەهاباتی) بڵاوكردەوە کە بەرهەمێکی کۆنی خۆیەتی و بەشێوەیەکی جیاواز نوێیکردووەتەوە. 

بەرهەمەکەی عەزیز وەیسی تێكست و ئاوازەکەی فۆلکلۆرە و لەلایەن بابەك كەدخودا كاری میكس و ماستەرینگی بۆ ئەنجامدراوە و ناسر حەیدەری كاری دەرهێنانی كلیپەكەی بۆ کردووە. 

عەزیز وەیسی له‌ ساڵی ١٩٦٨ له سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە میللیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و زیاتر گۆرانیەکانی لە شێوەی بەستە و هەڵپەڕکێیە. 


AM:11:26:20/02/2024